توێژینەوەیەک: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن دەکرێت ببنەهۆی کوێربوون

06-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە دانیمارک دەریدەخات، مادەی سیماگلوتایدی نێو دەرمانەکانی کێشدابەزاندن دەکرێت هۆکاربن بۆ کوێربوونی لەناکاو.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی باشووری دانیمارک لەسەر 17 هەزار کەس کرا و دەرکەوت، ئەگەری تووشبوون بە کوێربوونی لەناکاو 1٪ زیاددەبێت، هەرچەندە تائێستا توێژینەوەکە بڕیاری فراوانی لەسەر نەدراوە، بەڵام هۆشدارییەکە بۆ لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرمانەکە.
 
د. ئەندرۆ لی، گوتەبێژی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ چاو دەڵێت: باشترە لە هەموو دۆخێکدا دەرمانەکان بە راوێژی پزیشک وەربگیرێن، چونکە پزیشک مێژووی نەخۆشەکە و گونجاویی دەرمانەکە رەچاودەکات.
 
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا NHS، ژمارەی قوربانییانی دەرمانەکانی قەڵەوی زیادبووە و زۆرینەشیان بەکارهێنەرانی دەرمانە ساختەکانی ئۆنلاینن.
 
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی NHS لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دەرمانەکان قەڵەوی سەرەتا بۆ نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو بەکاردەهاتن و ئێستاش بە ئەو کەسانە دەدرێت کە نەخۆشیی شەکرە و دڵیان هەیە و قەڵەون، هەروەها پسپۆڕان دەڵێن، ئەو دەرمانانە چارەسەرێکی خێرا و جێگرەوە نین بۆ خۆراکی باش و وەرزشکردن، هەروەها پێویستە تەنیا لەژێر چاودێریی پزیشکدا بەکاربێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.