پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە: لەمەودوا قژتان هەڵناوەرێت

05-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئامێرە نوێیەکەی رێگری لە هەڵوەرینی قژ. وێنە: لەلایەن کۆمپانیای دابینکەرەوە بۆ رووداو نێردراوە
ئامێرە نوێیەکەی رێگری لە هەڵوەرینی قژ. وێنە: لەلایەن کۆمپانیای دابینکەرەوە بۆ رووداو نێردراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئەو ئامێرەی رێگری لە قژهەڵوەرین دەکات بە چارەسەری کیمیایی، بۆ تووشبوویەکی شێرپەنجە بەکارهات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2024 د. شاڵاو حەمەعەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە رایگەیاند، ئامێرەکە بۆ چەند دەرمانێکی کیمیایی بەکاردێت کە کاریگەریی لاوەکییان زۆرە و دەبنەهۆی هەڵوەرینی قژ و مووی روخسار، بەڵام زۆرجار بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیایەک و رێکخراوێکەوە دابینکراوە و لە ماوەکانی داهاتووشدا 10 ئامێری دیکەیان بۆ دابیندەکرێت.
 
ئامێرەکە پێی دەڵێن ئامێری cooling cap کە وەکو کڵاوێکە و هەر تووشبوویەک لەکاتی چارەسەری کیمیاییدا دەیکاتە سەری، ئەمەش وادەکات ئەو نەخۆشانە کەمتر قژ و مووەکانی روخساریان هەڵبوەرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.