پسپۆڕێکی ژینگە: کارکردنی ئۆتۆمبێل و موەلیدەکان بە سووتەمەنیی خراپ هۆکارێکی خۆڵەمێشبوونی بەرگەهەوایە

05-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە - دیمەنی ئەمڕۆی بەرگەهەوای شاری هەولێر.
د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە - دیمەنی ئەمڕۆی بەرگەهەوای شاری هەولێر.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی ژینگە هۆکارەکانی ئەو دووکەڵە رەش و خۆڵەمێشییەی لە بەرگەهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت، 'زۆریی ئۆتۆمبێل و موەلیدە کارەباییەکان، کارپێکردنیان بە سووتەمەنیی خراپ و بەردەوامیی کارکردنی پاڵاوگەکان بە شێوەی نادروست' هۆکارەکانن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2024 د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، کوالێتیی خاوێنیی بەرگەهەوای شارەکان بەرەو خراپتر دەچێت.
 
د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت دەڵێت: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، ژمارەی ئۆتۆمبێلیش زیادبوون بەوەی کە زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هەن و تەنانەت زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدەی کارەباییش کاردەکەن کە بەشێکی زۆریان سووتەمەنییان خراپە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، کوالێتیی سووتەمەنییەکان خراپە و بەمەش گازە ژەهراوییەکان لە ئامێرەکانەوە زیاتر دەردەدرێن بەتایبەت ئەوانەی قەبارەی تەنۆلکەکانیان کەمترە لە 2.5pm و گوتی، ''هۆکارێکی شێرپەنجەیە''.

 
لە هەولێر رێژەی تەنۆلکە مەترسییدارەکانی هەوا دووهێندەی ئاستی ستانداردی جیهانییە {راپۆرتەکە لێرەوە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.