WHO: چەندین هۆکاری نەخۆشیی هەن کە دەبێت ڤاکسینی نوێیان بۆ بەرهەمبهێندرێت

05-11-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، 17 هۆکاری نەخۆشیی هەن کە دەبێت بەپەلە ڤاکسینی نوێیان بۆ دابینبکرێت. 
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر یەکە لە ڤایرۆسی ئایدز، مەلاریا، هەوکردنی جگەر و چەند جۆرێکی بەکتریا و کەڕووی هۆکاری نەخۆشی هەن کە بەردەوام لە ریزبەندی سەرەکی مەترسییە گەورەکانن بۆ تەندروستیی گشتی. 
 
ماتێوس هاسۆ. بەڕێوەبەری توێژینەوەکان و بەرهەمەکانی ڤاکسین لە WHO دەڵێت، ''دەستنیشانکردنی باوترین هۆکارەکانی نەخۆشیی و دابینکردنی ڤاکسینی نوێ بۆ پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان رێگەیەکی کاریگەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی ناوچەیی و جیهانی''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتگیری لە گەیشتن بە ئامانجی کارنامەی 'کوتان 2030' دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی هەموو کەسێک لە هەر ناوچەیەک سوود لە ڤاکسینە جیاوازەکان وەردەگرن و لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزرێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.