کلیڤلاندی پزیشکی: قژسوورەکان درەنگ ''بەنج'' دەیانگرێت

05-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ رۆژی نیشتمانیی قژسوورەکانە و بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تەنیا 2٪ـی خەڵک قژیان سوورە، ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی ئاشکرای دەکات، قژسوورەکان بەراورد بە کەسانی دیکە، درەنگتر ''بەنج'' دەیانگرێت واتە پێش نەشتەرگەری درەنگتر سڕدەبن.
 
توێژنەوەیەک لە ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، زۆرینەی ئەوانەی قژیان سوورە پێویستیان بە رێژەی زیاتری سڕکردن هەیە بەراورد بە کەسانی دیکە، بەجۆرێک بەشێکیان 20٪ دەرمانی سڕکردنی زیاتریان پێدرابوو، ئینجا سڕبووبوون.
 
د. دانیال سێسلەر، پزیشکی سڕکردن و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: قژسوورەکان زیاتر هەست بە ئازار دەکەن، بەڵام بەرگەی ئازاری زۆریش دەگرن.
 
د. ئیان جاکسۆن، پسپۆڕی بۆماوەزانی لە زانکۆی ئێدێنبەرە لە بەریتانیا دەڵێت: قژی سوور تەنیا پەیوەندیی بە رەنگی قژەکەوە نییە، بەڵکو کاریگەری دەکاتە سەر رەفتار و جۆری پێست کەسەکەش.
 
د. ئیان جاکسۆن دەشڵێت: قژسوورەکان پێستیان هەستیارترە بەراورد بە کەسانی دیکە و باشترە کەمتر بچنە بەرخۆر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک ئازاری پشتی هەیە. وێنە: PhysioCore

پسپۆڕێک: زۆرینەی ئەوانەی کەم دەجووڵێن و زۆر دادەنیشن ئازاری پشتیان تووشدەبێت

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، 90٪ـی مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی ئازاری پشت دەبن، سەرچاوەی ئازارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ گرژبوونی ماسوولکە و بەستەرەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن و جووڵە و هاتووچۆیان کەمە.