رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی جیۆرجیا دەریدەخات، تەواوکەرەکانی رۆنی ماسی 'ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6' یارمەتیدەرن لە پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن، گەدە، سییەکان و کۆئەندامی هەرس کەمدەکەنەوە.
د. یوچینگ چانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پێشنیاز دەکەین کە کەسێکی ئاسایی سەرنجی لەسەر وەرگرتنی زیاتری ئەم ترشە چەوریانە بێت لە خۆراکی رۆژانەیدا''.
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، ئەم خۆراکانەی خوارەوە دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6؛
- گوێز
- ماسی
- لۆبیا
- رۆنی قەوزە
- کاڤیار
- تۆوی چیا
- پاقلەی سۆیا
- سپێناخ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ