رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا دەریدەخات، چەندین مادەی قڕکەری جیاواز هەن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات بەرزدەکەنەوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، مادە کیمیاییە قڕکەرەکان بریتین لە تریفلۆرالین، کلۆرانسولام مەثیل و دیفلۆفێنزۆپیر، لەگەڵ یەک مێروکوژ کە تیامێتۆکسامە، تریفلۆرالین لەلایەن دەزگای پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا وەکو "هۆکارێکی تووشبوون بە شێرپەنجە" پۆلێن دەکرێت.
دکتۆر چاندرە رینۆڵدز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەرکەوتنی زۆر بەم مادانە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات''.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ پێشگیریکردن لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کەمجوڵەیی دەبێت هەفتانە زیاتر لە 75 خولەک وەرزشی تووند ئەنجامبدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ