نەتەوە یەکگرتووەکان: لافاو ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات، لافاو ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە بە ئاو گوازراوەکان زیاددەکات و چەند رێنوێنییەکیش لەو کاتانەدا پێشنیازدەکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان UN ئاشکرای دەکات، نابێت ئاوی لافاو بۆ شۆردنی کەلوپەل و خواردنەوە بەکاربێت، چونکە سەرچاوەی چەندین میکرۆبی مەترسیدارە کە ژیانی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە وەکو 'کۆلێرا، ڤایرۆسەکانی جگەر، تای خوێنبەربوون، بەکتریاکانی هەوکردنی تووندی کۆئەندامی هەناسە، ئیکۆڵای، ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان...'.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا چەند پێشنیازێک لەکاتی لافاودا دەکات وەکو؛
- ئاوی خواردنەوە بکوڵێندرێت یاخود ئاوی کانزایی {سەفەری} بخورێتەوە.
- هیچ خۆراک و خواردنەوەیەک کە بەرکەوتەی ئاوی لافاوە نەخورێت و نەخورێتەوە.
- بە ئاوی لافاو کەلوپەل نەشۆردرێت.
- بەرکەوتن لەگەڵ ئاوی لافاودا نەبێت.
- بە ئاوی لافاو ددان نەشۆردرێت.
- لەکاتی بەرکەوتن بە ئاوی لافاو، دەستەکان بە ئاوی خاوێن و سابوون بشۆردرێن.
بەپێی ئامارێکی UN، لە ماوەی ساڵانی 1998 تاوەکو 2017 لافاو ژیانی زیاتر لە دوو ملیار کەسی خستووەتە مەترسییەوە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو کارەساتانە {لافاوە گەورەکەی ئیسپانیا ببینە}.
لەم چەند رۆژەی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە هەڵەبجە لافاو دروستبوو و بەرنامەی بەرپرسیار لەسەر ئەم پرسە دوا؛