زانکۆی پاریس: لەدەستدانی بیستن توانای کارکردنی مێشک کەمدەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی پاریس لە فەرەنسا دەریدەخات، کاتێک کەسانی بەتەمەن ناتوانن بە باشی ببیستن، توانای کارکردنی مێشکیان دادەبەزێت. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو گەورەساڵانەی تووشی کەمبوونەوەی توانای بیستن دەبن، بۆ ماوەیەکی درێژ زانیاری نوێ نابیستن یاخود بە کەمی دەبیستن و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە گۆشەگیر دەبن، بەمەش توانای بیرکردنەوە و کارکردنی مێشکیان کەمدەبێتەوە. 
 
د. باپتیستێ گرانیێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''لەدەستدانی توانای بیستن قەبارەی مێشک بچووکدەکاتەوە''. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، دانانی ئامێری بیستن بە زوویی دەکرێت ببێتە هۆی باشتر بیستن، چالاکردنەوەی خانەکانی مێشک و ئەم مەترسییانە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە