جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: ''زۆرجار بەهۆی نەبوونی شوێنەوە خەواندنی نەخۆشمان دواخستووە''

05-09-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گوتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 78٪ـی نەخۆشەکانیان هی شاری سلێمانی و 22٪ـیش لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە دێنە نەخۆشخانەکە، هەروەها دەڵێت: ''زۆرجار بەهۆی نەبوونی شوێنەوە خەواندنی نەخۆشمان دواخستووە''.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024 د. زەردەشت محەممەد، گوتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە حەوت مانگی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو 7٪ کەمبووەتەوە.
 
د. زەردەشت محەممەد دەڵێت: ئەگەر بمانەوێت بە تەواوەتی کەمبوونەوەی ئامارەکان رابگەیێنین، پێویستە لە ماوەی دوو، چوار یان پێنج ساڵ وەربگیرێت.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی دەمار باوترینن و لە گەورانیشدا شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی سییەکان، شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی پڕۆستات باوترینن.
 
هاوکات د. زەردەشت محەممەد ئاماژە بەوەشدەکات، پار سێ هەزار و 656 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ سێ هەزار و 395 تووشبوو تۆمارکراون.
 
بەپێی CDC، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە ئەمانەن؛
 
- خواردنی خۆراکی تەندروست 
- کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان 
- دوورکەوتنەوە لە کحول، جگەرە و نێرگەلە 
- وەرزش     
- کێشڕێکی
- مانەوە لە ژینگەی خاوێن
- خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان وەکو تیشكی خۆر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە