توێژینەوەیەک: خانمان دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە مەترسی لەسەر دڵیان دروستدەبێت

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، خانمان دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەیان، لەبەر هۆکارێک ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکات.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی تێکساس لەماوەی حەوت ساڵ دا لەسەر هەزار و 200 خانم کرا و دەرکەوت، دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە ئەگەر چەورییەکانی خوێن بەرزبێت، ئەوا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن سێ ئەوەندە زیاددەبێت.
 
توێژەران ئاشکرای دەکەن، رێژەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە زیاتر بەرزدەبنەوە، هەر بۆیە رێنوێنیی خانمان دەکەن، دوای ئەو ماوەیە پارێزی زیاتر بکەن لە خۆراکە چەور و شیرینەکان.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خانمان دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە 8.3٪ ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپیان بەرزبووەتەوە و 4.8٪ـیش چەوریی باشیان کەمبووەتەوە.
 
بەپێی مایۆکلینیک، ئەو خۆراکانەی یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدەن ئەمانەن؛
 
* خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵەکان
- سەوزەکان 
- فاسۆلیا 
- میوە وشککراوەکان
 
* سەرچاوەی مادەی ئاسن 
- سپێناخ 
- برۆکلی 
- فاسۆلیا 
 
* سەرچاوەی ڤیتامین C
- میوە ترشەکان 
- بیبەری شیرین 
- تەماتە 
 
* سەرچاەی ڤیتامین K 
- پیاز 
- مۆز 
- هێلکە
 
* سەرچاوەی ئۆمێگا 3
- ماسی
- زەیتوون
- گوێز