نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: رۆژانە 150 بۆ 300 تووشبووی سکچوون و رشانەوە تۆماردەکرێن

05-09-2023
شکار رێبوار
نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد بۆ منداڵان. وێنە: رووداو
نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد بۆ منداڵان. وێنە: رووداو
نیشانەکردن سکچوون و رشانەوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، رۆژانە 150 بۆ 300 تووشبووی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەکە تۆماردەکرێن و جگە لە کۆلێرا بەشێکی زۆریان تووشبووی ڤایرۆس و مشەخۆرەکانیشن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023 د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەدی منداڵان رایگەیاند، جگە لە کۆلێرا تووشبووی ڤایرۆس و مشەخۆریش هەن کە سکچوون و رشانەوەیان هەیە، بۆیە رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات کە بەبێ راوێژی پزیشک و پشکنین، دەرمان بەکارنەهێنن.
 
د. پشدەر عەبدوڵڵا ئاماژە بە زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا دەکات و دەڵێت: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زۆر زیاترە لەوەی کە پشتڕاستکراوەتەوە، چونکە بەشێکی تووشبووان نیشانەکانیان لاوازە و هەستیان پێناکرێت.
 
د. پشدەر دەشڵێت: ''رۆژانە زیاتر لە 500 منداڵ، سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، لەو ژمارەیەش 150 بۆ 300ـیان تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، هەروەها بەدرێژایی سێ مانگی رابردوو هەمیشە تووشبووانی سکچوون و رشانەوە هەبوون، بەڵام بەم رێژەیەی ئێستا نەبووە کە تووشبووی کۆلێرا بەم شێوەیە زیادبکات''. 
 
ئەو بەڕێوەبەرەی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمان ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە کۆلێرا ڤایرۆس و مشەخۆر هۆکاری زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوەن کە 'ئاو و خۆراکی پیسبوو' سەرچاوەی تووشبوونیانن.
 
بە گوتەی د. پشدەر، زۆرینەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە، خەڵکی ئەو گەڕەکانەبوون کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان نادیاربووە و لەڕێگەی تانکەرەکانەوە ئاویان وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.