لە بەڕازیل خۆپیشاندان دژی نەگرتنەبەری رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت


رووداو- دیجیتاڵ

لە ساوپاولۆی بەڕازیل بە سەدان کەس خۆپێشاندانیان دژی سەرۆکی وڵاتەکە رێکخستووە و رەخنە لە رێکارەکانی بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا دەگرن.


پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، مامۆستا، پارێزەران، قوتابیان و خەڵکی ئاسایی گردبوونەتەوە و وێنەی قوربانیانی کۆرۆنایان هەڵگرتووە و دەڵێن، جەیر بوڵسونارۆ سەرۆکی بەرازیل هیچی نەکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە.

لەسەر ئاستی جیهان، لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا، بەڕازیل دووەم وڵاتە کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای لەخۆگرتووە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستاش جەیر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بەڕازیل ئامادەنەبوو قەدەخەی هاتووچۆ رابگەیێنێت یان سنوورداری بکات.