رووداو - تەندروستی
دواین رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، دەرەنجامی پانێڵ و گفتگۆکانیان دەکەن بە راپۆرتێک و دەیدەن بەلایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.
گۆشان قەرەداخی، کارگێڕی لووتکەی تەندروستیی کوردستان دەڵێت: ''کۆمەڵێک پزیشک و کەسی شارەزامان هێنا باسی هەموو گرفتەکان بکەن، بەهیواین بتوانین هەمیشە بەردەوامبین''.
لە مەراسیمی کۆتایی لووتکەکەدا دکتۆر ئاراس برادۆستی، سەرۆکی بۆردی لووتکەی تەندروستیی کوردستان گوتی، ''کوردستان یەک زۆنە و دەنگ بەوانە مەدەن کە خەمی تەندروستی ئێوەی نییە''.
لە سێ رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان، بەپێی ئامارەکانیان زیاتر لە دوو هەزار بەشدار بووی هەبووە.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی گوتی، ''کارێکی زۆرباش بوو ئەم لووتەکەیە لە زۆربەی پانێڵەکان بەشداربووین بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی کارمەندانی تەندروستی باشتربکەین''.
ئومێد محەممەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار دەڵێت: ''وەکو نەخۆشخانەی شار بەشداربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەند و پزیشکەکانمان، هەروەها باسکردنی ئەو کێشانەی هەمانە، بەهیوای ئەوەی حکومەت چارەسەریان بکات لە دەرەنجامی لووتکەکە''.
میوزیک و گۆرانیی هەڵپەڕکێی کوردی بەشێکی دیکە بوو لە چالاکییەکانی دواین رۆژ.
بڕیارە لووتکەی تەندروستیی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە دهۆک ئەنجامبدرێت و دەرەنجامی لووتکەکە لە ساڵی 2024 بکەن بە بنەمایەک بۆ داهاتوویان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ