خانمێکی کارسازی کورد لە ئەڵمانیا ئەکادیمیایەکی جوانکاری دامەزراندووە

رووداو - تەندروستی
سازە ساڵح خانمێکی کارسازی کوردە لە ئەڵمانیا و ئەکادیمیایەکی جوانکاری لەو وڵاتەدا دامەزراندووە.
سازە ساڵح دەڵێت، ئەکادیمیاکەی لە گەورەترین و قەرەباڵخترین بازاڕی دووسڵدۆرفە و براندێکی تایبەت بە خۆی داناوە، هەروەها ئەم خانمە بەتوانایە خاوەنی ئەکادیمیای جوانکاریی پریتی سکینە لە ئەڵمانیا.
ئەو خانمە کارسازە دەڵێت: کۆرییەکان لەگەڵ کولتووری جوانکاری و پێست گەورە دەبن و یەکێکن لە نەتەوە هەرە پێشەنگەکان بۆ ئاگاداربوون لە پێستیان و بەکارهێنانی رۆتینەکانی بە گەنجی هێشتنەوەی پێست.
سازە ساڵح گوتی، بەشێکی براندە جوانکارییەکان بۆ کورد و ئەورووپییەکان نامۆن، لەبارەی کارێکییەوە گوتیشی، دوو ساڵ لەسەر ماسکێکی جوانکاریی پێست کاری کردووە.