سەنتەری نیشتمانیی ئیسپانیا: خۆراکە چەورەکان رێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

05-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی

پسپۆڕانی سەنتەری نیشتمانیی ئیسپانیا رایدەگەیێنن، خۆراکە چەورەکان میکانیزمێک چالاکدەکەن کە رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک.
 
توێژینەوەکەی ئەو سەنتەرە دەریدەخات، خۆراکە چەورەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکەن، چونکە هاندەرن بۆ تێکچوونی خانەکان و دروستبوونی خانەی ناڕێک و شێرپەنجەیی.
 
د. هێکتۆر بێنادۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: یەکێک لە دەرەنجامەکانی خواردنی خۆراکە چەورەکان، قەڵەوییە کە چەندینجار سەلمێندراوە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
 
هەر  بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، هەمیشە بایەخ بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست بدرێت وەکو؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.