CDC داوا لە ئەمریکییەکان دەکات دەم و لووتیان دابپۆشن

05-04-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-


رووداو- هەولێر

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا داوا لە ئەمریکییەکان دەکات دەم و لووتیان دابپۆشن بۆئەوەی کۆرۆنایان بۆ نەگوازرێتەوە.


تاوەکو ئێستا بەستنی ماسک نەبووەتە رێنمایی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەڵام سی دی سی داوا دەکات خەڵکی دەم و لووتیان دابپۆشن، ئەمەش وەکو رێگەیەکی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا

سی دی سی کە یەکێک لە کاریگەرترین سەنتەرە پزیشکییەکانی جیهانە و لە ئەمریکا قسەی یەکلاکەرەوە لەسەر زۆرێک لە پرسە تەندروستییەکان دەکات، 58 هەزار پزیشک، پەرستار، زانا و کارمەند کاری تێدادەکەن، لە پرسی کۆرۆنادا رۆڵی گەورەیان لە ئاراستەکردنی ستراتیژی ئەمریکا هەیە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە