کوردستان بە نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا


رووداو- هەولێر 

لە شاری سلێمانی درێژترین و گەورەترین قردێلەی شێرپەنجە لە چیای گۆیژە نمایشکرا.


بۆیەکەمجار لە جیهاندا لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا، رێكخراوی ئاڤی درێژترین و گەورەترین قردێلەی شێرپەنجەی لە شاری سلێمانی نمایشکرد.

نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا بە درێژی 7300 مەتر لەسەر چیایی گۆیژە لە سلێمانی نمایشکرا، بە نمایشکردنی ئەم قردێلەیەیی شێرپەنجە ناوی کوردستان چووە کتێبی گینسەوە.
کوردستان بە نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا
ناوی کوردستان لە کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان تۆمارکرا

پسپۆڕێكی تایبەتی کتێبی ریکۆردە جیهانییەکانی گینس تایبەت بە نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا رایدەگەیێنێت، رێكخراوی ئاڤی توانیویەتی ریکۆردی پێشتر بشکێنێت و ناوی لە گینس تۆماربکرێت

لویس تۆمس، پسپۆڕی کتێبی ریکۆردە جیهانییەکانی گینسە، دەڵێت پێشتر قردێلەیەکی 7165 مەتر نمایشکرابوو، ئێستا بە نمایشکردنی قردێلەیەکی 7300 مەتری تایبەت بە شێرپەنجە، کوردستان ناوی دەچێتە کتێبی گینس.