نەخۆشنامە؛ بەکارهێنانی هەویری ددان و ئاوتەماتە بۆ شوێنی سووتاوی مەترسیدارە

05-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەم هەفتەیە نەخۆشنامە بە باسی ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە سووتاون و بەهۆی رێکاری هەڵەوە تووشی چەندان پاشهاتی مەترسیدار بوونەتەوە، د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە دەڵێت: زۆرجار سووتاوی ناهێندرێتە نەخۆشخانەکان، چونکە خەڵک نەوێراوە بهێندرێتە نەخۆشخانە لەبەر ئەوەی ''پێیان وایە لە نەخۆشخانەی دەرزی لێدەدەن و دەیکوژن''.
 
د. ئاڵا ئیسماعیل، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و سووتاوی میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت، سووتان بە کاریگەریی بەرکەوتن بە گەرمیی زۆر باوە و پێویستە دەستبەجێ نەخۆشەکە بگەیێندرێتە نزیکترین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بۆ ئەوەی پاکژکردنەوە و رێکاری تایبەتی بۆ بکرێت.
 
د. ئاڵا ئیسماعیل دەڵێت: ٪80 بۆ ٪90ـی منداڵان بەهۆی بەکارهێنانی سۆپاوە دەسووتێن بەهۆی دانانی ئاوی گەرم لەسەر سۆپاکە و لەکاتی یاریکردن ئاوەکەی بەسەرداڕژاوە.
 
لەبارەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ سووتان ئەمانە پێشنیازدەکات؛
 
- دەرگە و پەنجەرەکانی ئەو شوێنەی سووتانەکەی تێدایە بکرێتەوە.
- جلوبەرگی سووتاو لاببرێن و کەسەکە بە ئاوێکی فێنک ساردبکرێتەوە، نابێت بەفراو بەکاربێت.
- نەخۆشەکە دابپۆشرێت بە بەتانییەک، ئینجا ببرێتە نەخۆشخانە.
- هیچ مەڵهەم و مادەیەک بۆ شوێنی سووتاوییەکە بەکارنەهێندرێت تاوەکو دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پزیشکان بە ئاسانی ئاستی سووتاوییەکە دیاریبکەن.
- نابێت هەویری ددان و ئاوتەماتە لەسەر شوێنی سووتاوی بەکاربێت، چونکە دەشێت زۆر بە ئاسانی میکرۆب بچێتە نێو جەستە.
 
کەسێک سووتا ببرێت بۆ کوێ؟
 
* لە هەولێر نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی یاخود نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا
* لە سلێمانی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی یاخود نەخۆشخانەی سووتاوی
* لە هەولێر نەخۆشخانەی فریاکەوتن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.