راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو: 41٪ـی خەڵک دەیانەوێت ئەمساڵ کۆتایی بە ورگیان بهێنن

05-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو دەریدەخات، زۆرینەی ئەوانەی دەیانەوێت لەمساڵدا تەندروستیی خۆیان باشتربکەن و بە تەندروستی بمێننەوە، دەنگیان بە کۆتاییهێنان بە ورگیان داوە.
 
لە راپرسییەکانی دێسکی تەندروستیی رووداو کە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 دانرا و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، هەزار و 522 کەس بەشداریان تێداکرد و دەرکەوت، 41٪ـی دەنگدەران کە زۆرترین بوون، دەیانەوێت لە ساڵی 2025 کۆتایی بە ورگیان بهێنن.
 
راپرسییەکە دەڵێت: ''دەتەوێت ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کامیان بهێنیت؟'' بژاردەکانیش هەریەک لە 'ورگ، جگەرە و نێرگەلە، کحول، خواردنەوە گازییەکان و بیرکردنەوەی نەرێنی' بوون.
 
پلەی دووەمی راپرسییەکە کە خەڵکێکی زۆر دەنگی پێدابوو بریتیبوو لە بیرکردنەوەی نەرێنی کە 34٪ـی دەنگدەرانی پێکدەهێنا.
 
رێگەکانی پێشگیریکردن لە کۆبوونەوەی چەوریی ورگ؛
 
- کەمکردنەوەی شیرینییەکان و خۆراکە چەورەکان
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- نەخواردنی خۆراکە ئامادەکراو و لەقوتوونراوەکان
- وەرزشی رۆژانە لانیکەم 30 خولەک
- خواردنەوەی چای سەوز
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە خۆراکە خێراکان
- نەخواردنەوەی خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان
- خواردنی سەوزە و میوەکان
- خواردنی نانی بۆر، برنجی بۆر، دانەوێڵە و پاقلەمەنییەكان
- خەوی رێک
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.