رووداو - تەندروستی
زەنگی ئاگادارکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مێتانیمۆ لە چین، لە جیهاندا لێدەدرێت، پزیشکانی هیندستان رایدەگەیێنن، ڤایرۆسی MPHV کە گومان دەکرێت لە چین بڵاوبووبێتەوە، لە هیندستان دۆزراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان گوماندەکات ڤایرۆسەکە لە چینەوە گەیشتبێتە هیندستان و رایدەگەیێنێت، هیندستان چاودێریی چڕی بارودۆخەکە دەکات و وەزارەتەکە داواشی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، کردووە کە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بارودۆخەکە بکات.
دکتۆر سورێش گوپتا، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە نەخۆشخانەی سیر گانگا لە هیندستان، دەڵێت: ڤایرۆسی MPHV، لە منداڵانی هیندستاندا بینراوە و نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلەوەنزایە و ڤایرۆسەکە نزیکەی دوو سەدەیە هەیە و تازە نییە.
ئەم پزیشکە باس لە نیشانەکانیش دەکات و دەڵێت؛ نیشانەکانی هاوشێوەی هەڵامەتە و لەڕێگەی پژمە و کۆکە و بەرکەوتن لەگەڵ کەسی نەخۆش و دەستدان لە رووە بەرکەوتووەکان بە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە.
چەندین ڤیدیۆ لەنێو بەشێک لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکانی چین بڵاوبوونەتەوە و تیایاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە ماسکەوە دەردەکەون، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە چین باری نائاسایی راگەیاندبێت.
دەنگۆکە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو بەشیک لە خەڵک دروستکردووە، بەتایبەت لەپاش کۆڤید-19، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ساڵی 2024 ئاشکرایکرد کە مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای ئێکس هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ