رووداو - تەندروستی
ئەندازیارێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، ناڕێکی لە دروستکردنی بینا و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان هۆکاری سەرەکین بۆ پیسبوونی ژینگەی هەولێر، بەجۆرێک هەم ژاوەژاویان زیادکردووە هەمیش پیسبوونی هەواکەی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-1-2025 ئەڤین ساڵح، ئەندازیار و پسپۆڕی ژینگە لە سوێد لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال روونی دەکاتەوە، لە سوێد پێوەری ژاوەژاو هەیە و جگە لە شوێنە کراوەکان، لە شوێنە داخراوەکانیش سنووردارکراوە و تەنانەت سزاشی لەسەرە.
ئەڤین ساڵح پێشنیازدەکات، لە هەولێر رێژەی ژاوەژاو کەمبکرێتەوە، ''چونکە دوو کاریگەریی هەیە، یەکەم؛ خەو و تەرکیز تێکدەدات، دووەم؛ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزەپەستانی خوێن، جەڵتە و تەنانەت شێرپەنجەش زیاددەکات''.
لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، لە سوێد خەڵک سکاڵا لە حکومەت دەکات لەبەر ئەوەی ژاوەژاو لە شوێنێک زۆرە، بەمەش شوێنە گشتییەکان بۆیان نییە ژینگەیەکی دەنگبەرز بۆ سەردانکەرەکانیان دابینبکەن و دەبێت سنوور بۆ ژاوەژاویان دابنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ