پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی قەڵادزێ: پێویستمان بە ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە هەیە

04-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ لە سنووری راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ئەو دەڤەرە ئێستاش بە چەقۆکاری نەشتەرگەریی لابردنی بەردی گورچیلە دەکرێت و پێویستیان بە ئامێری نوێ هەیە بۆ ئەو پڕۆسەیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2024 د. بەهمەن میرانی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند، لە نەخۆشخانەکە پێویستیان بە ئامێری 'شۆکوەیڤ' بۆ شکانی بەردی گورچیلە هەیە.
 
د. بەهمەن میرانی دەڵێت: ئەگەر ئامێری هەناوبین بۆ لابردنی گورچیلە لە نەخۆشخانەکە دابینبکرێت ئەوا نەخۆشەکان خێراتر چاکبدەبنەوە و ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی دوای نەشتەرگەریش کەمدەبێتەوە.
 
هاوکات ئەوەشی گوت، لابردنی بەردی گورچیلە بە چەقۆکاری دەشێت نەخۆشەکە تووشی 'هەوکردنی دوای نەشتەرگەری، کەمئەندامبوون، فتق و درەنگچاکبوونەوە' بکات.
 
لە کۆتاییدا گوتیشی، 95٪ـی ئەو نەخۆشانەی بەردیان هەیە بە ناچاری دەچنە نەخۆشخانە تایبەتییەکان و نایانەوێت بە چەقۆکاری و کردنەوە بەردەکەیان بۆ لاببرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.