توێژینەوەیەک: لە 20 ساڵدا ژمارەی قوربانییانی کحول دووهێندە زیادبووە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی فراوانی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە دوو دەیەدا ژمارەی مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە دووهێندە زیادیکردووە، لەنێو خانمانیش رێژەکە بووە بە چوارهێندە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی فلۆریدا لە ئەمریکا و بە هاوکاریی ناوەندی توێژینەوەی پەتازانیی وڵاتەکە کرا و دەرکەوت، رێژەی مردن بە کحول لە ساڵی 1999دا 10.7 کەس لە 100 هەزار کەس بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە ساڵی 2020دا بەرزبووەتەوە بۆ 21.6 کەس لە 100 هەزار کەس.
 
پسپۆڕان ئاماژە بەوەشدەکەن، بەرزترین هەڵکشانی ژمارەی مردووان بە کحول لەنێو کەسانی 25 بۆ 34 ساڵان بووە و زۆرینەش پیاوان بوون، جگە لەوەش ژمارەی قوربانییانی کحول لەنێو خانمان چوارهێندە زیادبووە.
 
هەرچەندە بەپێی توێژینەوە جیهانییەکان، ''هیچ بڕێکی کحول سەلامەت نییە''، د. چارزل ئێچ، نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوانەی بڕێکی مامناوەند و زۆر کحول دەخۆنەوە زۆرترین مەترسیی مردنی پێشوەختە لەسەر ژیانیان هەیە. {خواردنەوەی کحول چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دەکات}
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا دەروونناسێک دەڵێت، کحول نەک دەروون ئارام ناکاتەوە، بەڵکو دڵەڕاوکێ و خەمۆکیش زیاددەکات؛