رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە سوێد لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە لە زستان و کەشی سارددا تیشێرتی قۆڵ کورت و جلوبەرگی تەنک لەبەردەکەن، دەریدەخات، یەکێک لە هۆکارە باوەکان گۆڕانکاری لە جێنێکی تایبەتە لە پەیکەرە ماسوولکەی کەسەکە.
توێژەرانی زانکۆی کارۆلینسکا لە سوێد ئاشکرای دەکەن، گۆڕانکاری لە جینی ACTN3 لە زۆرینەی ئەوانە دۆزراوەتەوە کە کەمتر سەرمایان دەبێت و لە کەشی سارددا خۆڕاگرترن.
کاتێک ئەو جینە گۆڕانکاری بەسەردادێت، ئیدی جۆرە پڕۆتینێک دروستنابێت یاخود بە کەمی دروستدەبێت، ئەمەش وادەکات ماسوولکەکان خاوتر کاربکەن و کەمتر گەرمی لەدەستبدەن، بەمەش لەرزین و هەستکردن بە سەرمابوون کەمدەبێتەوە.
بەپێی کۆمەڵەی تەندروستیی خانمان لە ئەمریکا، خانمان دوای وەستانی سووڕی مانگانە دۆخێکیان بەسەردادێت بە ناوی ''گەرمداهاتنی جەستە''، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ گەرمابوونیان لە کەشی سارددا.
جیانگو یو، توێژەر و پسپۆڕی مێشک و دەمار لە ئەمریکا دەڵێت: ''سیستمی فیسیۆلۆژیی هەندێک کەس وایە کە زیندەچالاکییەکانی جەستەی خێرا و چەورییەکان باشتر دەسووتێنێت کە ئارەقکردنەوە و هەستکردن بە گەرما زیاددەکات''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ