یەکەم ڤاکسینی دژ بە ئەیدز تاقیدەکرێتەوە

04-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئەمریکا دەرزییەک بۆ پێشگیری لە ئەیدز تاقیدەکرێتەوە و تاوەکو ئێستا لە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا سەرکەوتوو بووە.
 
ئەو دەرزییە بە ناوی Lenacapavir بەردەستە و وەکو چارەسەر بۆ تووشبووان بەکاردێت، بەڵام توێژەرانی زانکۆی ئیمۆری و سەنتەری تەندروستیی گرادی لە ئەمریکا کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە دەرزییەکە وەکو ڤاکسین بۆ کەسانی ئاسایی بەکاربهێنن.
 
توێژەران دەڵێن، دەرزیی Lenacapavir بە رێژەی 96٪ ئەگەری تووشبوون کەمدەکاتەوە، لەکۆی 2179 بەکارهێنەر، تەنیا دوو کەسیان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. هەرچەندە دەرمانی دیکەش هەن بۆ پێشگیری، بەڵام دەبێت رۆژانە بخورێن.
 
دکتۆر کۆلین کێلی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، ''خەڵک پابەندبوونی بە دەرمانەکانی رۆژانەوە کەمە، ئەمەش وادەکات لە نیوەی ماوەی پێویستدا واز لە دەرمانەکە بهێنن، بەڵام ئەم دەرزییە دەکرێت شەش مانگ جارێک لێبدرێت''.
 
ئەو پسپۆڕە دەشڵێت: تاوەکو 2025 نزیک دەبین لە راگەیاندنی یەکەم ڤاکسینی ئەیدز.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.