لە بەریتانیا ڤاکسینی HPV شێرپەنجەی ملی منداڵدانی بە رێژەی 90٪ کەمکردووەتەوە

04-11-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

دەستەی توێژینەوە لە شێرپەنجە لە بەریتانیا دەریخستووە ڤاکسینی HPV دژی شێرپەنجەی ملی منداڵدان توانیویەتی و کاریگەربووە بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لانیکەم بەڕێژەی 90٪. 

لە جیهاندا زۆربەی شێرپەنجەکانی ملی منداڵدان بەهۆی ڤایرۆسی پاپیلۆما تووشدەبن، دەڵێت بە کوتانی خەڵک دژی ڤایرۆسەکە دەتوانن نەخۆشییەکە تەواو کەمبکەنەوە و تەنانەت لەنێوی ببەن. 

بەگوێرەی توێژینەوەکەی بەریتانیا ئەو خانمانەی تەمەنیان لە 20 ساڵانە و ڤاکسینیان وەرگرتووە، مەترسیی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان لانیکەم نزیکەی 90٪ کەمبووەتەوە. 

توێژەرەکانی دەستەی توێژینەوە لە شێرپەنجە لە بەریتانیا دەڵێن ئەو کەسانەی ڤاکسینی HPV دژی شێرپەنجەی ملی منداڵدانیان وەرگرتووە بەهۆی سەلامەتیان لە داهاتوودا کەمتر مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە و کەمتر پێویستییان بە پشكنین دەبێت. 

شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە خانمان بە چوارەم شێرپەنجەی بەربڵاو لە جیهاندا دادەندرێت، لانیکەم ساڵانە 300 هەزار خانم دەکوژێت. 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە