WHO: زیاتر لە 160 هەزار منداڵ لە غەززە ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵانیان وەرگرتووە

04-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، هەڵمەتی کوتان دژ بە نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵ لە غەززە دەستیپێکردووە و لە ماوە دوو رۆژ 161 هەزار منداڵ ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵانیان وەرگرتووە. 
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەڵمەتەکە لانیکەم تاوەکو 10 رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت و ئامانجی ئەم هەڵمەتە کوتانی زیاتر لە 650 هەزار منداڵە لە کەرتی غەززە. 
 
ریچاررد پێپێرکۆرن، گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، '' هەڵمەتەکە بە باشی بەرەوپێش دەچێت، تا ئێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنی رێگر نەبووە لە وەستانی ئەم هەڵمەتە''. 
 
گوتەبێژەکە دەشڵێت، چوار هەفتە دوای تەواوبوونی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە، پێدانی ژەمی دووەم دەستپێدەکات. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەهۆی ناکۆکی و ململانێی ناوچەکە، تێکچوونی سیستمی تەندروستی و ئاوارەبوونی دانیشتوون، بەدخۆراکی و سەرچاوەی ئاوی پیسی خواردنەوە رووی لە ناوچەکە کردووە، هەروەها  رۆتینی پێدانی ڤاکسین دژ بەم نەخۆشییە تێکچووە ئەمەش بووتە هۆی بڵابوونەوەی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە