هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرمانێک لە کاتی دووگیانی

04-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی نیبراسکا لە ئەمریکا دەریدەخات،  بەکارهێنانی دەرمانی فێنتانیل لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلە بە چەند گرفتێکی تەندروستی و جەستەیی زیاددەکات. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لە لایەن خانمانی دووگیان، هۆکاری تووشبوونی کۆرپەلەیە بە شەقبوونی سکماکی مەڵاشوو، بچووکی سەری کۆرپەلە و لێکنەبوونەوەی پەنجەکان. 
 
د. دێل کامپۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''فێنتانیل هۆکارێکی پێشوەختە لەدایکبوونە و زۆرجار دەبێتە هۆی گەشکە، رشانەوە و سکچوون لە کۆرپەی تازە لەدایکبوو''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، فێنتانیل ئازارشکێنێکی بەهێزە و بەبێ راوێژی پزیشكی پسپۆڕ نابێت بەکاربهێندرێت، هەروەها ئەم دەرمانە بە هەمان شێوەی هێرۆین و مۆرفین بەشێوەی نایاسایی بەکاردەهێندرێت لەلایەن ئاڵوودەبوونی مادەهۆشبەرەکان. 
 
کاریگەرییەکانی فێنتانیل بریتین لە 'خەواڵوویی، هێڵنج، قەبزی، گرفتی هەناسەدان و بێهۆشبوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.