کوێستان محەممەد: ساڵی رابردوو 20 منداڵی ئۆتیزم کەوتوونەتە بەر خوێندن

رووداو - تەندروستی

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو خێزانانەی کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە و تازە تۆمارکراون، ناوەکانیان نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی حوزەیرانی 2024 کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، هەر منداڵێکی ئۆتزیم بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و ساڵی رابردوو 20 منداڵی ئۆتیزم کەوتوونەتە بەر خوێندن.
 
هەروەها دەڵێت کە گرنگە خولی راهێنان بۆ ماڵباتی منداڵە ئۆتیزمەکانیش بکرێتەوە و دایک و باوکیان بزانن کە چۆن مامەڵیان لەگەڵدا دەکەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی حوزەیرانی 2024 یەکەم سەنتەری حکومی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم لە کۆیە کرایەوە و 16 پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت و توێژەری دەروونی تیایدا دامەزراون، هاوکات ئەمە دەبێتە دووەم سەنتەری ئۆتیزم لە کۆیە و ئێستا سەنتەرێکی تایبەت و سەنتەرێکی حکومی هەن.