توێژینەوەیەکی بەریتانی: میوزیک نیشانەکانی ئیفلیجی کەمدەکاتەوە

04-05-2023
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا لە بارەی کاریگەریی میوزیک لەسەر چاکبوونەوەی دەمارەخانەکانی مێشک دەریخستووە، میوزیک کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشترکردنی جووڵەی کەسانی پەککەوتوو و تووشبووانی جەڵتەی مێشک دەبێت.
 
زانکۆی ئەنگڵیا روسکین لە بەریتانیا دەریدەخات، چارەسەری دەماری بە میوزیک یارمەتیدەرە لە باشترکردنەوەی خانەکانی مێشک بەتایبەت لە تووشبووانی نەخۆشیی لەرزین 'پارکینسۆن'، فرەڕەقبوونی دەماری MS و جەڵتەی مێشک. 
 
توێژینەوەکە بە هاوکاری پەیمانگەی کامبریچ بۆ چارەسەریی میوزیکی بە بەشداری چەند منداڵێک کرا، کە پێکانی مێشکیان هەبوو و دەرکەوت، نیشانەکانی ئیفلیجییان لەدوای چارەسەر بە میوزیکەوە کەمتربووە، بەجۆرێک جووڵە و هەڵسوکەوتیان بەرەو باشبوونەوە دەڕۆیشت.
 
بو گوتەی گێما کیڵی، چارەسەرکاری سرووشتی و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە، میوزیکەکە بەجۆرێکە کە ئاوازەکەی لەگەڵ جووڵەی چارەخوازەکەدا دەگۆڕێت، بەتایبەت جووڵەی هەنگاوەکان، بەمەش کاریگەریی زیاتر لەسەر باشتربوونی بەپێ رۆیشتن دروستدەکات.
 
میشێل تاوت، چارەسەرکاری میوزیکی لە کەنەدا دەڵێت: ''جووڵە سەرەکیترین وەڵامدانەوەی جەستەیە بۆ میوزیک، بۆیە میوزیک لە باشترکردنی جووڵەی کەسانی پەککەوتوو و ئیفلیج کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و خێرایی میوزیکەکە هاوتا دەبێت لەگەڵ جووڵەی چارەخوازەکە.''
 
میشێل تاوت گوتیشی، لەگەڵ چارەسەری سرووشتی باشترە بایەخ بە چارەسەری هاندانی میوزیکیش بدرێت، لەپێناو ئەوەی بەزووترین کات تواناکانی مێشک بەرەو باشی بڕۆن. 
 
دامەزراوەی پێکانەکانی مێشک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، چارەسەری هاندانی میوزیکی بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی ناڕێکیی جووڵە و هاوسەنگبوونی جەستەیان هەیە، چونکە هانی مێشک دەدات بەگوێرەی ئاوازی میوزیکەکە جووڵە بە جەستە بکات.
 
هەروەها دامەزراوەکە ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی زەبر بە مێشک لە منداڵ و کەسانی گەنج بەربڵاوە کە هەندێکجار تووشی ئیفلیجبوون و ناڕێکیی بیرکردنەوەیان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.