هەموو جۆرە دەمامکەکان ناتوانن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بمانپارێزن

04-02-2020
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم @zhyar_hakim
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەمامکەکان بەکاردەهێنرێن بۆ پاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، بەڵام جۆرەکانی دەمامک بەپێی بەکارهێنانیان دەگۆڕێت. ئەو دەمامکانەی بۆ نەشتەرگەری بەکاردەهێنرێن ناتوانن رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.
 
بەپێی رێنماییەکانی سەنتەری نیشتمانیی ئەمریكی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان دەمامکی نەشتەرگەری کونیلەکانیان گەورەن و هەروەها دەم و لوت بەتەواوی داناپۆشن، بۆیە ئەم جۆرە دەمامکانە ناتوانن رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا.
 
دەمامکی نەشتەرگەری
 
 
دەمامکی N95 فلتەرێکی بەهێزی هەیە و بەهۆی نەرمی و کشانەوە بەتەواوی بۆشاییەکانی دەموچاو پڕدەکاتەوە بە رێژەی 95٪ رێگری دەکەن لەو ڤایرسانەی لە هەوادا بڵاودەبنەوە.
 

 

دەمامکی N95

 
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبوویەوە و تاوەکو ئێستا هیچ دژەڤایرۆسێک و پێکوتەیەک نەدۆزراونەتەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسەکە. رێژەی تووشبوون بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس تووشبوون و 427 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە خواستی لەسەر دەمامک بەرزکردووەتەوە لە چین و خەڵک هەموو جۆرەکانی دەمامک بەکاردەهێنن. ئەگەر دەمامک لەبەردەستدا نەبوو دەکرێت بە دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵخەکان و گرنگی دان بە دەستشۆردن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان کەمبکرێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە