نووسینگەی پزیشکی باڵای ئەمریکا: خواردنەوەی کحول هۆکاری حەوت جۆر شێرپەنجەیە

04-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نووسینگەی پزیشكی گشتی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی کحول ئەگەری تووشبوون بە حەوت جۆر شێرپەنجە زیاددەکات.
 
د. ڤیڤێک مۆرتی، پزیشکی باڵای ئەمریکا کە ناسراوە بە پزیشكی نەشتەرگەری گشتیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەدوای جگەرەکێشان و قەڵەوی، خواردنەوەی کحول سێیەم هۆکارە کە دەشێت رێگری لێبکرێت بۆ دووربوون لە شێرپەنجە.
 
بەپێی راپۆرتی نووسینگەکەی، دەبێت هۆشیاریی تەندروستی و سنووردارکردنی بڕی خواردنەوەی کحول جێبەجێبکرێن و هەوڵدان بۆ چارەسەری ئالوودەبووانیش باشتر ببێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، کحول بە رێژەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی 'گەروو، قوڕگ، کۆڵۆن، دەم، سوورێنچک، مەمک و جگەر' زیاددەکات.
 
د. ڤیڤێک مۆرتی، پزیشکی گشتیی ئەمریکا کێیە؟
 
پزیشکێکی ئەمریکییە و لە سەردەمی حکومڕانیی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ وەکو پزیشکی گشتیی ئەمریکا دەستنیشان کراوە و ئێستاش لە سەردەمی جۆ بایدن دا لە سەر راسپاردەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە لە پۆستەکەی ماوەتەوە.
 
ئەرکی پزیشکی گشتی بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەیە لە دانانی بەردی بناخەی تەندروستیی گشتی، چونکە ئێستا ئەو لەنێو متمانەپێکراوترین کەسەکانی ئەمریکایە بۆ بابەتی بەرەوپێشبردنی تەندروستیی گشتی لە ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.