رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا لە ساڵی 2024، زۆرترین ژمارەی یەکەی خوێن وەرگیراوە.
ئەمڕۆ شەممە 4-1-2024 د. سانع ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 2012 بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوەتەوە و ساڵی 2024 زۆرترین خوێن وەرگیراوە کە بڕەکەی 72,501 یەکەی خوێنە. لەو ژمارەیەش 49.2٪ـیان بەخشین و 50.7٪ـیان لەجیاتیدانان بووە.
د. سانع ئەبوبەکر دەڵێت: پێش 12 ساڵ، خوێنبەخشین 10٪ بوو، بەڵام ئێستا 49.2٪ـە، دەشڵێت: ''هیچ بانگەوازێکی بەپەلە بۆ بەخشینی خوێن نەکراوە''.
هۆکاری ئەوەی کە رێژەی خوێنوەرگرتنیان زیادبووە روونی دەکاتەوە، ''بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاریی خەڵک و زیادبوونی گەشتیارانی کەرتی تەندروستی''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ