پەرواز حوسێن: 70٪ـی شێرپەنجەکەمم تێپەڕاندووە

03-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پەرواز حوسێن، هونەرمەند رایدەگەیێنێت، 70٪ـی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە و دواین پشکنینی پاک دەرچووە.
 
پەرواز حوسێن دوای ماوەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەی لە دەرەوەی وڵات، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ سێشەممە 3-12-2024 لە بوولتەنی کاژێر 17:00 کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات میوان بوو؛ ئەو گوتی: شێرپەنجەکەی لە کۆتایی ریخۆڵەی دروستبووە و چارەسەرەکانیش سەرکەوتووبوون.
 
پەرواز حوسێن دەڵێت، لە دەرەوەی وڵات قۆناخێکی سەختی تێپەڕاندووە و دوور بووە لە خزم، کەسوکار و منداڵەکانی، کەمێک باسی نەخۆشییەکەشی دەکات بەوەی کە لە ڤیدیۆیەکدا باسی سەرەتا تاوەکو کۆتایی نەخۆشییەکەی دەکات و لە چەند رۆژێکی دیکەش وەکو دۆکیۆمێنتاری بڵاویدەکاتەوە.
 
پەرواز دەشڵێت: ''بەهۆی دایک و باوکمەوە نەمدەویست هەواڵی تووشبوونم بە شێرپەنجە بڵاوبکەمەوە، چونکە ئەوان نەخۆشن، بەڵام هەندێک کەس راپۆرتە پزیشکییەکەمیان بینیبوو و هەواڵەکە دزەی پێکرا''.
 
لە کۆتاییدا روونی دەکاتەوە، لە ئەڵمانیا کۆتا پشکنینی دەرچووە کە پاکە و تەنیا پزیشکەکان گوتویانە، دەبێت ماوەی پێنج ساڵ دەنکۆڵە بخوات و 70٪ـی شێرپەنجەکەی تێپەڕاندووە.

وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بزانە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.