پسپۆڕێکی خەو مەرجەکانی سەرخەوشکاندنی تەندروست رووندەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خەو لە ئەمریکا دەڵێت، سەرخەوشکاندن توانای یادگە بەهێزدەکات، بەڵام دەبێت درێژە نەخایەنێت.
د. رافایل پێلایۆ، پسپۆڕی خەو لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، سەرخەوشکاندن بۆ ئەوەی کوالێتیی خەوی شەوان تێکنەدات، پێویستە سنووردار بێت و لەنێوان 30 بۆ 120 خولەک بێت.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، باشترە سەرخەوشکاندن بکەوێتە شەش بۆ حەوت کاژێر پێش خەوی ئاسایی شەوان، واتە ئەگەر کاژێر 10ـی شەو بخەویت، باشترە کاژێر 3ـی دوای نیوەڕۆ سەرخەوشکاندنێکی کورت هەبێت.
لە کۆتاییدا گوتی، ''مەرج نییە پشوودان بە خەو بێت، ئاساییە بچیتە سەر جێگە و تەنیا چاو دابخەیت و هەناسەی قووڵ هەڵبمژیت، چونکە مێشک بەمانەش دەحەسێتەوە و هاوشێوەی خەوتنەکە پشوو وەردەگرێت''.
شیرخواردنەوەی پێش نووستن، خەو خۆشدەکات؟ پسپۆڕێک وەڵامدەداتەوە؛