دامەزراوەیەک بۆ خانمانی ماڵەوە: ''گەشت و چوونەدەرەوەتان هەبێت''

03-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ 3ـی نۆڤێمبەر رۆژی جیهانیی خانمانی ماڵەوەیە و لەم رۆژەدا بەشێکی تەرخانکراوە بە هۆشیارکردنەوەی خانمان لە پاراستنی تەندروستی و دەروونیان، بەهۆیەوە دامەزراوەیەکی ئەمریکی دەڵێت: خانمانی ماڵەوە پێویستە گەشت بکەن و زوو زوو بچنە دەرەوە.
 
دامەزراوەی تەندروستیی خانمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، خانمانی ماڵەوە پێویستە کاتەکانی خەوتن و خەویان رێکبخەن، تاوەکو تەندروستی و دەروونیان بە باشی بمێنێتەوە و بەرگەی گوشاری کارەکانی ماڵەوەیان بگرن.
 
بەگوێرەی دامەزراوەکە، خواردنی خۆراکی تەندروست یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ باشترکردنی تەندروستیی خانمانی ماڵەوە، کە خۆشبەختانە بەشێکی زۆریان کابانن و دەتوانن دوور لە خۆراکە خێراکانی دەرەوە، خۆراکی تەندروست لە ماڵەوە دروستبکەن.
 
هەروەها هەریەک لە پتەوکردنی پەیوەندیی هاوژینی، ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی و فێربوونی کارامەیی نوێ مەرجەکانی دیکەن کە بۆ خانمانی ماڵەوە پێشنیازدەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.