NIH: نزیکەی 90٪ـی دانیشتووانی ئوسترالیا سەوزە و میوە ناخۆن

03-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی NIH ئاشکرای دەکات، 93٪ـی دانیشتووانی ئوسترالیا سەوزە و میوە ناخۆن. ئەمەش وایکردووە کە مەترسی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکە و تەندروستیی تاکەکانی دروستببێت.
 
جێما ئۆهانلۆن، پسپۆڕی خۆراکە لە ئوسترالیا و نیگەرانە لە دۆخی تاکەکانی وڵاتەکەی و دەڵێت، خوویان داوەتە خۆراکە ناتەندروستەکان.
 
توێژینەوەیەک ببینە لەبارەی سوودەکانی خواردنی رۆژانەی سەوزە و میوە.
 
جێما ئۆهانلۆن، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "زۆرێک لە ئێمە بۆ خۆراکی رۆژانەمان خۆراکی ناتەندروست هەڵدەبژێرین و بەڕاستی خەتای تاکەکان نییە، چونکە بۆ هەر شوێنێک بچین بەرکەوتەی ئەم خۆراکە ناتەندروستانە دەبین".
 
بەپێی دەزگای کشتوکاڵ و خۆراکی ئوسترالیا، رێژەی خواردنی میوەی تازە 7٪ دابەزیوە، ئەوانەشی کە سەوزە و میوە دەخۆن 6.5٪ـی دانشتووانی وڵاتەکە پێکدەهێنن.
 
ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئوسترالی خوویان داوەتە خواردنی خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان، پسپۆڕەکەش ئەمە بە مەترسییەکی جیدی دادەنێت و دەڵێت: ''قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دوو و زۆرێک لە شێرپەنجەکانیش پەیوەندییان بە خۆراکی خراپەوە هەیە، بۆیە ئەمە بەڕاستی کێشەیەکی جیدییە''.
 
جووتیارانیش هانی خەڵکی ئوسترالی دەدەن، خۆراکی تەندروستتر بخۆن بۆ ئەوەی سوود تەندروستبن و سوودیش بە جووتیاران بگەیەنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.