UCL: پەروەردە و ئاستی زیرەکیی بەرز ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی  

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلێژی لەندەن لە بەریتانیا UCL دەریدەخات، پەروەردە و فێربوون کاردەکەنە سەر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی پێشینەی زانیاری و فێربوونیان بەهێزە و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 43٪ کەمترە.
 
د. دۆرینا کادەر سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''خوێندن و خوێندنەوە یارمەتیدەر دەبن لە بنیاتنان و باشتر کارکردنی مێشک، بەمەش ئەگەری تێکچوونی هزر و بیرەوەرەی کەمتر دەبێت''. 
 
بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی تەکساس لە ئەمریکا، یارییە هزرییەکان وەکو پەزڵ، وشەکاری و مەتەڵ ئەگەری تووشبوون بە نیشانەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێستا 55 ملیۆن تووشبووی جۆرەکانی لەبیرچوونەوە هەن.