رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی پشکنینی چاو رایدەگەیێنێت، فستق و چەرەسەکان یارمەتیدەرن لە باشترکردنی بینین و بەهێزبوونی چاوەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3-11-2024 د. موراد ئەمیر، پسپۆڕی پشکنینەکانی چاو لە بەرنامەی نووڕۆژدا بە رووداوی راگەیاند، گۆشت، سەوزە، میوەکان، ماسی و ئاو یارمەتیی بەهێزبوونی چاو دەدەن.
د. موراد ئەمیر دەڵێت، ئەو خۆراک و خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A چاوەکان زیاتر بەهێز دەکەن وەکو 'تەماتە، شیر، گێزەر و جەرگی ئاژەڵ'. تەنانەت دەشڵێت: ئەو خۆراکانە ئەگەری تووشبوون بە شەوکوێری کەمدەکەنەوە.
ئەو پسپۆڕە باسی وەرزشەکانی بەهێزبوونی چاو دەکات وەکو؛
- سەیرکردنی شوێنی دوور یان نزیک بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک؛ بۆ ئەوەی بەشێک لە ماسوولکەکانی تایبەت بە شوێنە زۆر دوور و زۆر نزیکەکان چالاکبن.
- سەیرکردن بە گۆشەی جیاواز؛ واتە سەیری سەرەوە، خوارەوە، لای راست و لای چەپ بکرێت و رۆژانە ئەو وەرزشە دووبارە بکرێتەوە.
بەپێی WHO، چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی چاوی منداڵ ئەمانەن؛
* سەیرکردنی شوێنی دوور
* رێکردن بەنێو سەوزایی
* بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت
* خواردنی سەوزە و میوەکان
* وەرگرتنی ئۆمێگا سێ
* شووشتنی دەم و چاو
* دوورکەوتنەوە لە دووکەڵ
* خەوی رێک
* پشکنینی ساڵانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ