توێژینەوەیەک: هەزاران کەس بە هەڵە بەرزەپەستانی خوێنیان لێدەستنیشاندەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، تەنیا لە ساڵێکدا هەزاران کەس بەهەڵە دەستنیشانی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێنیان بۆ کراوە و بە هەڵە دەرمانیان وەرگرتووە.
 
توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی تەندروستیی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنن، هەڵەدەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان وادەکات بە ناپێویست دەرمان وەربگیرێت، لەکاتێکدا کەسەکە هیچ پێویستی پێی نییە؛ ئەمەش کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداری دەبێت.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەکە، کەسانی بەساڵاچوو زۆرترین ئەوانەن کە بە هەڵە نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێنیان لێ دەستنیشاندەکرێت.
 
تەنانەت کۆمەڵەکە رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات، بۆ پێوانەیەکی ورد پێویستە لەسەر کورسی دابنیشن و پێیەکانیان تەختی زەوی بکەن، پاشان ئاستی ئەو دەستەی کەفەی پێوانەکەی پێوە دەبەستن لە ئاستی دڵ بێت.
د. راندی وێکسلەر، پسپۆڕی دڵ لە زانکۆکە دەڵێت: زۆر بارودۆخ و شێوازی دانیشتن هەن کە کاریگەری لەسەر پێوانەی پەستانی خوێن دەکەن، ئەمەش گومان لای نەخۆش و پزیشکیش دروستدەکات.
 
پزیشکێک مەرجەکانی پێوانەکردنی پەستانی خوێن رووندەکاتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە