زانکۆی جۆرج واشنتن: زۆر ئارەقکردن هەستیاری پێست دروستدەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا دەریدەخات، پەیوەندی لە نێوان هەستیاری پێست و زۆر ئارەقکردنەوە Hyperhidrosis هەیە و ئارەقکردنی زۆر دەبێتە هۆی هەستیاری پێست.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی زیاد لە پێویست ئارەقە دەکەنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە هەستیاری پێست زیاترە و نیشانەکانی وەکو خوران، سووتانەوە و گرژبوون زیاتر لێیان دەردەکەوێت،
د. ئادەم فریێدمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کاریگەریی زۆر ئارەقکردنەوە لەسەر شوێنە تایبەتەکان وەکو دەست و پێ، دەم و چەناگە زیاترە''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە: زۆر ئارەقکردنەوە 'Hyperhidrosis' بریتییە لە ئارەقەکردنەوەیەکی زیاد لە پێویستی جەستە بە هۆکاری جیاواز وەکو گوشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و هەندێک جۆری خۆراک و خواردنەوە، هەروەها دەشێت نەخۆشیێک یاخود دەرمانێک هۆکاری زۆر ئارەقکردنەوەبێت، چارەسەری ئەم دۆخەش لەڕێگەی نەهێشتنی هۆکارەکەیەوە دەبێت.