زانکۆی کالیفۆرنیا: هاوڕێیەتی باش دەبێتە هۆی بەختەوەری
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، پەیوەندی هاوڕێیەتی باش هۆکارێکی سەرەکی دڵخوشی و بەختەوەرییە لە گەنجانی پێگەیشتوو.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو گەنجانەی پەیوەندی هاوڕێیەتی بەهێزیان هەیە زۆرتر رازین بە ژیانی رۆژانەیان، زیاتر دڵخۆشن و کەمتر دەمارگیرن بەراورد بەوانەی هیچ هاوڕێیەکیان نییە.
لیسا وۆلش، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دڵخۆشی گەنجان و گەورەساڵانی سینگڵ پەیوەندییەکی بەهێزی بە هەبوونی هاوڕێی باشەوە هەیە''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، هاوڕێیەتی بەتایبەت لە تەمەنی زووی منداڵی دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە دەرووندروستی و گەشەکردنی هزری، هەروەها پەرە بە خۆشگوزەرانی سۆزداری و لێهاتوویی کۆمەڵایەتی دەدات.