توێژینەوەیەک: کەم دانیشتن پێشگیری لە خراپتربوونی ئازاری پشت دەکات

03-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی تورکو لە فینلەندا دەریدەخات، کەمکردنەوەی کاتەکانی دانیشتنی رۆژانە دەتوانێت پێشگیری لە خراپتربوونی ئازاری پشت بکات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دوورکەوتنەوە لە دانیشتنی سەر قەنەفە و کورسی رەنگە رێگەیەکی باشبێت بۆ ئەوەی ئازاری پشت خراپتر نەبێت.
 
د. جۆو نورها، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''چالاکیی جەستەیی وەکو رۆیشتن یاخود وەرزشی خێراتر، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت دەدەن''.
 
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی لە ئوستڕالیا، لە شەش ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەوانەی پشتئێشەیان هەیە گەیشتووەتە نیو ملیار کەس، کە تەنیا لە 2020 نزیکەی 619 ملیۆن کەس تووشی پشتئێشە بوون. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە