حکومەتی بەڕازیل هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی کۆرۆنای لە وڵاتەکە راگەیاند

رووداو- دیجیتاڵ

بەرپرسانی تەندروستی لە ساوپاوڵۆ لە بەڕازیل هەلمەتێکی فراوانی پشکنینی کۆرۆنایان راگەیاندووە ئەمەش بۆ ئەوەی بزانن دۆخەکە گونجاوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان.


حکومەتی بەڕازیل بڕیاریداوە زیاتر لە 800 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو مامۆستایان و خوێندکاران ئەنجامبدات و دواتر بڕیار لە کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات.

هەرچەندە دوای 10ی مانگی ئۆکتۆبەر (مانگی 10) ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەڕازیل کەمیکرد, بەڵام هێشتا بەرپرسانی وڵاتەکە پێیانوایە کردنەوەی قوتابخانەکان بڕیارێکی دروست نییە.

بەشێکی مامۆستایانی بەڕازیلیش پێیان باشە خوێندنی ئەمساڵ بە ئۆنڵاین بێت و نەگەڕێنەوە قوتابخانە.