WHO: منداڵان قوربانیی سەرەکیی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونن

03-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێک لە منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون. وێنە: UNICEF
بەشێک لە منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون. وێنە: UNICEF
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی رێکخراوە جیهانییەکان بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون گەیشتنە ئەفریقا و یەکەم وڵات درا بە نەیجیریا.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا رایگەیاند، نزیکەی 23 هەزار تووشبوو و 622 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە 'ئاوڵەی مەیموون' تۆمارکراون.
 
تەنانەت لە کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ زیاتر لە 18 هەزار تووشبوو و 629 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراون.
 
د. مووی ئاینا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ناوەندی گەشەپێدانی تەندروستیی لە نەیجیریا دەڵێت: ''رێوڕەسمی رادەستکردنەکە مانای زیاترە لە گواستنەوەی ڤاکسین، ئەمە هێزی هاوکاریی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە تەندروستییە جیهانییەکان و نێوخۆییەکان، سوپاسی کحومەت و خەڵکی باشی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەم ئاماژەی برایەتییە''.
 
ئەمریکا 10 هەزار قورچکی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموونی بۆ نەیجیریا ناردووە، بەڵام ڤاکسینەکە تەنیا بە گەوران دەدرێت و بۆ منداڵان سەلامەت نییە.
 
د. ئاندریو جۆنیس، جێگری بەڕێوەبەری دابینکاری کوتان لە WHO گوتی، ''ئەو ڤاکسینەی ئێستا بەردەستە و دەبەخشرێت، رێژەی سەلامەتی لە منداڵاندا نییە، بۆیە تەنیا بۆ گەورەکان بەکاردەهێندرێت، چاوەڕوانین WHO کارێک لەسەر ئەوە بکات، چونکە منداڵان پێویستیان پێیە بەتایبەت لەکاتی خوێندندا، کوتانی ئەو پێگەیشتووانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵ منداڵدا هەیە، چونکە منداڵان زۆرینەی قوربانییان پێکدەهێنن''.
 
تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێکی بۆ سەرچاوەی زیادبوونی نەخۆشییەکە کە کۆنگۆیە نەنێردراوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەزندەدەکات، نزیکەی 230 هەزار ڤاکسین بۆ کۆنگۆ و وڵاتانی دیکەی ئەفریقی بنێرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.