توێژینەوەیەک: ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە رۆژانی ساردا زیاترە

03-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ لە وەرزی سەرمادا زیاترە بەراورد بە وەرزی گەرما. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هۆکاری زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان لەبەر ئەوەیە کە خوێنبەرەکان وەڵامی پلەی گەرمی نزم دەدەنەوە بە تەسکبوونەوە، ئەمەش پەستانی خوێن زیاد دەکات، سووڕی خوێن کەمدەکاتەوە و فشار دەخاتە سەر دڵ.
 
دکتۆر خورام ناسر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، ''ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە رەنگە بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە کاریگەری نەرێنی زیاتریان هەبێت، لەوانە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گیرانی خوێنبەرەکان''.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، شێوازی ژیانی تەندروست بۆ رێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن پێشنیازدەکات وەکو:
 
- وەرزش و جووڵە
- خۆراکی تەندروست
- خەوی رێک 
- دووربوون لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- سەردانکردنی پزیشک و ئەنجامدانی پشکنینەکان
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.