لە بەریتانیا یەکەم نەشتەرگەریی رۆبۆتی بۆ کوڕێکی 7 ساڵان کرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا نەشتەرگەرییەک بە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ کێشەیەکی گورچیلە کرا و سەرکەوتووبوو.
 
ریس ویلتۆن، ئەو کوڕە حەوت ساڵانەیە کە بە بەکارهێنانی رۆبۆت نەشتەرگەریی گورچیلەی بۆ کراوە لە نەخۆشخانەی ساوسهامپتۆن لە ئینگلاند.
 
بە گوتەی پسپۆڕان، ئەو کوڕە دووچاری گیرانی بۆری میز لەنێوان گورچیلەکان بۆ میزڵدانی بوو و توانرا بە بەکارهێنانی رۆبۆتێکی زیرەک نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکرێت.
 
رۆبۆتەکە بەجۆرێکە کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە کۆنتڕۆڵدەکرێت و ئاماژەکانی پێدەدرێت، پزیشکانیش باسی دەکەن کە 720 پلە دەتوانێت بجووڵێت.
 
د. ئیوان براونلی، ئەنجامدەری نەشتەرگەرییەکە و سەرپەرشتیاری رۆبۆتەکە لە نەخۆشخانەی ساوسهامپتۆن دەڵێت: ئەمە یەکەمجارە کە نەشتەرگەری بە رۆبۆت بۆ منداڵان دەکرێت، چونکە 25 ساڵە رۆبۆت بۆ نەشتەرگەرییەکانی گەورەساڵان کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە