WHO: کەمترین رێژەی شیرپێدانی سرووشتی لە بەریتانیایە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێژەی شیرپێدانی سرووشتی لە بەریتانیا لە نزمترین ئاستی جیهانیدایە و دامەزراوەی هەرێمی ناوچەیی برادفۆردی بەریتانی پێشنیازێکی نوێ بۆ هاندانی خانمان لە شیرپێدانی سرووشتی دەکات.
 
لە هەفتەی شیرپێدانی سرووشتی، دامەزراوەی هەرێمیی ناوچەیی برادفۆردی بەریتانی کە سەر بە ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS بەریتانیایە هانی کافێ و رێستۆرانتەکان دەدات ئاسانکاری بۆ دایکان بکەن لە شیرپێدان بە منداڵەکانیان.
 
جین دیکنز، سەرۆکی ستراتیژیی شیرپێدانە لە دامەزراوەکە و دەڵێت: "هەرچەندە شیرپێدان لە شوێنی گشتیدا بەپێی یاسا رێگەپێدراوە، بەڵام بەشێکی زۆری دایکان نائاسوودەن کە لە شوێنی گشتی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن''.
 
بە گوێرەی ئامارێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ ساڵی 2023، لە بەریتانیا تەنیا 1٪ـی منداڵان شیری دایکیان دەخۆن، لەکاتێکدا لە ئێرلاند 15٪، لە هۆڵەندا 18٪، لە ئەمریکا 19٪، لە ئەڵمانیا 22٪، لە ئیسپانیا 29٪ و لە پۆرتوگالیش ئەو رێژەیە 34٪ـە.
 
هەر بەپێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، رێژەی شیرپێدانی سرووشتی لە کیشوەری ئەفریقا 69٪ـە، بەڵام لە ئاسیا 60٪ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە