رووداو - تەندروستی
نوێترین توێژینەوەی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، زۆربەکارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات.
توێژینەوەکە لەسەر 657 نەوجەوان کرا و دەریدەخات، ئەو گەنجانەی ئالوودەبوون بە مۆبایلەکانیانەوە دوو ئەوەندە زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و سێ ئەوەندە زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن بەراورد بەوانەی ئالوودەنەبوون و بە دیاریکراوی مۆبایل بەکاردەهێنن.
د. نیکۆڵا کالک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی مۆبایل و شاشەکان مەترسییەکی باوە بۆ سەر دەروون و جەستەی بەکارهێنەران بەتایبەت نەوجەوانان.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی ئالوودەبوونی منداڵ بە شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کرا و پسپۆڕێکی منداڵان دەڵێت: هەندێک منداڵ بەهۆی شاشەکان نیشانەکانی ئۆتیزمیان لێدەردەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ